چۆن لەکاتی سەرقاڵیدا کێشت دادەبەزێنیت؟

چۆن لەکاتی سەرقاڵیدا کێشت دادەبەزێنیت؟
گەر تۆ لەو کەسانەیت رۆژانە بەهۆی کارەکانتەوە زۆر سەرقاڵیت و کاتی پێویستت نییە خواردنی تایبەت دروستبکەیت بۆ ئەوەی خۆت لە چەورییە زیادەکانی لەشت رزگار بکەیت، دەتوانیت هەر لە شوێنی کارەکەت سوود لە چەند جۆرە خواردنێکی سادە ببینیت.

پڕۆتینەکان

پرۆتینەکان یەکێکن لەو خۆراکانەی کە یارمەتیت دەدات بۆ سووتاندنی کالۆری زیاتر بەراورد بە کاربۆهیدراتەکان، لەهەمانکاتدا یارمەتیت دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت کە ئەمانەش لە خواردنەکانی وەک هێلکە و مریشک و ماسی و گوێزدا هەیە.

خواردنەوەی ئاو

ئاو جگەلەوەی یارمەتی رێکخستنەوەو باشتر کارکردنی ئەندامە جۆراوجۆرەکانی لەش دەدات، هاوکات بەشداری لە سووتاندنی چەورییەکانی لەش دەکات و هەستی تێربوونت دەداتێ و رێگە لە زیاخۆری دەگرێت، پێویستە پێش هەر ژەمە خۆراکێک بە لایەنی کەمەوە پەرداخێک ئاو بخورێتەوە بۆ ئەوەی گەدەت پڕبکات و یارمەتیت بدات کەمتر بخۆیت.

سەوزەواتەکان

سەوزەواتەکان بەتایبەت ئەو سەوزانەی کە گەڵاکانیان پڕن یارمەتی سووتاندنی چەوری زیادەی لەش دەدەن و بۆ ماوەیەکی زۆر هەستی زووتێربوونت دەدەنێ، ئەمەش بەپێچەوانەی کاربۆهیدرات و خواردنە خێراکانەوە کە وا دەکەن زیاتر بخۆیت.



خەندان
Top