بۆ خانمانی تەمەن 40 ساڵ بەرەو ژوور

بۆ خانمانی تەمەن 40 ساڵ بەرەو ژوور
قژ جوانترین بەشی خانمانە و کاتێک بەرەو تەمەن دەڕوات ڕەنگە وردە وردە بەرەو ڕووتانەوە بڕوات، ئەمەش گرفتێکە بۆ خانمان و هەست بە بێزاری دەکەن و تووشی خەمۆکیان دەکات، بەڵام پێویستە هەندێک ڕێنمایی گرنگ ڕۆژانە جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی بەدووربن لەوەی قژیان بڕووتێتەوە و تەنک بێت.
بەکارهێنانی شامپۆی وشک بۆ ئەوەی چەوری زیادەی قژەکە هەڵبمژێت و بەتەندروستی بیهێڵێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵبدە ماوەی نێوان شتنی قژت زۆر بێت، بۆ ئەوەی سوود لە زەیتی سروشتی قژت وەربگرێت قژەکەت.
پەیڕەویکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست، چونکە هەر خواردنێک کە تۆ دەیخۆیت کاریگەری سلبی و ئیجابی لەسەر قژت هەیە، هەر بۆیە لەدوای ئەو تەمەنە پشت بە خواردنی پڕ لە ڤیتامین و کانزا و پڕۆتین ببەستە وەک ماسی و میوە و سپێناخ و هێلکە و برنجی بۆر و نیسک و گوێز و زۆری دیکە.
لەدوای شتنی قژەکەت بە شامپۆ هەوڵبدە موکەیەف یان حەمام زەیت و بەلسەم لەبیرنەکەیت، چونکە بەلسەم بڕێکی زۆر ماددەی مینوکسیدیلی تێدایە کە هۆکارێکە بۆ پاراستنی سوڕی خوێن سەر و گەشە بە قژەکە دەدات و ڕێگە لە هەڵوەرینی دەگرێت.
بەکارهێنانی کرێمی تایبەت بە قژ لە دوای شتنی بۆ ئەوەی پارێزگاری لە بریقە و گەشاوەی قژەکە بکات، ئەگەر جۆری شل بێت باشترە و وازی لێبهێنە بە قژتەوە وشک بێتەوە.
بەکارهێنانی زەیتی سروشتی زۆ گرنە وەک زەیتی گوێزی هیندی یان بادام یان جۆجۆبا یان تێکەڵکردنی پێکەوە کەوچکێکی زەیتی گوێزی هیندی و کەوچکێک زەیتی بادام و جۆجۆبا و بیدە لە قژت بۆ ماوەی 10 خولەک هەفتانە دووجار.
ئەگەر قژەکەت تەواو ڕووتایەوە و پێستی سەر دیاربوو، هەوڵبدە ڕوواندنەوەی قژ ئەنجام بدەیت.


خەندان
Top