رەشبینی ئەگەری نۆرەی كوشندەی دڵ زیاد دەكات

رەشبینی ئەگەری نۆرەی كوشندەی  دڵ زیاد دەكات
لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە كەسانی تووشبوو بەنەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ كە دووچاری رەشبینی، یان پێشبینیكردنی ئاكامی خراپ Pessimism دەبنەوە، ئەوا ژیانیان بە توندی دەكەوێتەوە ژێر مەترسی مردنی كتوپڕ بە بەراورد لەگەڵ كەسانی هاوتەمەنی توشبوو بە نەخۆشی دڵ بەڵام كە زیاتر گەشبینن لە ژیانیاندا. نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ CHD باوترینی نەخۆشییەكانی دڵە و ساڵانە تەنیا لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا زیاتر لە 370،000 كەس پێیەوە ژیان لەدەست دەدەن.نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ بریتییە لە نیشتنی چینێك لەناو دیواری یەكێك یان پتر لە خوێنبەەركانی تاجی دڵدا، ئەو خوێنبەرانەی كە خوێن و ئۆكسجین دەگەیەننە خودی ماسوولكەی دڵ، پاشان بە تێپەڕبوونی كات ماسوولكەی دڵ بێهێز دەبێت هاوكات لەگەڵ ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ و پەككەوتنی دڵ Heart failure. میكانیزمی ئەوەی كە چۆن رەشبینی كاریگەری دەكاتە سەر تەندروستیی دڵ لەوەدایە كە ئاستی بەرزی رەشبینی دەبێتە ئەگەری زیادبوونی ئاستی هەوكردن Inflammation لە لەشدا.
Top