جگە لە نەخۆشیی شەكرە، ئەو هۆكارانەی كە دەبنە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن ئەمانەن: كافائین، نیشاستە بەتایبەتی كاربۆهیدراتی سافكراوی وەكو ئاردی سپی و برنج و كێك (سیمیت Bagels)، خۆراكی چینی، سترێسی كار و پیشە كە هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل كە شەكری خوێن بەرزدەكاتەوە، هەڵامەت و دەرمانەكانی هەڵامەت، دەرمانی سیترۆیدی وەكو دیكسۆن و پریدنیسۆلۆن Prednisolone، سپۆرت درینك، لەگەڵ میوەی وشككراو. كافائین ئاستی شەكر بەرزدەكاتەوە، بۆ نموونە قاوەیەكی رەش ئەگەر بێ شەكریش بێت، بە هەمان شێوە چای رەش یان چای سەوزی خەست یان خواردنەوە وزەبەخشەكان Energy drinks كە رێژەیەكی بەرزی كافائین لەخۆدەگرن.خۆراكی چینی Chineese food لەبەر رێژە بەرزەكەی چەوری كە هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن بۆ ماویەكی زۆرتر، هەروەها بە گوێرەی پیتزا و خۆراكی سووركاوەی فەرەنسی French fries. ئەو هۆكارانەی كە ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێنن بریتین لە: ئیشی ناوماڵ، مەشقی فیزیكی و وەرزش، ماست كە بەكتریای سوودبەخش یان پرۆبایۆتیك Probiotic لەخۆدەگرێت كە رۆڵی هەیە بۆ جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێن.خواردنەوەی ئەلكهول سەرەتا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، بەڵام پاش نزیكەی 12 كاتژمێر ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێت.