لە کاتەکانی بڕیارداندا بە قوڵی هەناسە بدە
توێژینەوەکە، کە لە زانکۆی فرایبێرگی ئەمریکی ئەنجامدرا، کۆمەڵێک تاقیکردنەوەیان لەسەر ژمارەیەک خۆبەخش ئەنجامدا و بۆیان دەرکەوت بە گشتی لە ساتەکانی هەڵمژینی هەناسەی قوڵ بە لوت توانای بڕیاردانیان لە کاتی هەناسەی ئاسایی یان هەناسەدان بە دەم باشترە.
توێژەران داوایان لە ٦٠ خۆبەخشکرد بە خێرایی بڕیار لەسەر هەستی ئەو کەسانە بدەن کە وێنەکانیان بە خێرای پیشانیان دەدران، لەگەڵ ئەمانەدا، داوایان لێ دەکرا بە شێوە و قوڵیی جۆراوجۆر هەناسە بدەن.
دەرکەوت ئەو بەشداربووانەی بە قوڵی بە لوت هەناسە هەڵدەمژن، خێراتر هەستی ئەو کەسە دەناسنەوە کە وێنەکەی پیشان دەدرێت.
خەندان