كام دەرمان دەم وشك دەكات؟

كام دەرمان دەم وشك دەكات؟
زیاتر لە 400 دەرمان دەبنە ئەگەری وشكبوونی دەم Xerostomia وەكو زیانی لابەلا بەوەی كە كاریگەری دەكەنە سەر چەند فرمانێكی تایبەت لە لەشدا كە رۆڵیان لە دەردانی دەدراوی ئاوی لە چەند گلاندێكدا كە گلاندەكانی لیكیش دەگرێتەوە. وشكبوونی دەم گرفت پەیدادەكات لە جوین و قووتدان و قسەكردندا، هەروەها هۆكارە بۆ كلۆربوونی ددان. ئەو دەرمانانەی كە دەبنە هۆی وشكبوونی دەم بریتین لە:دەرمانەكانی كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی بەرزی خوێن، دەرمانی چارەسەركردنی خەمۆكی، دژەژییەكان، دژەهیستامینەكان كە بۆ چارەسەركردنی هەستەوەری بەكاردێن، دژە سكچوون و گرفتەكانی تری كۆئەندامی هەرس، فراوانكەرەوەكانی بۆڕییەكانی هەناسە بەتایبەتی ئەو دەرمانانەی كە بۆ چارەسەركردنی رەبو بەكاردێن، دەرمانی دژەئازار. جگە لە زیانی لابەلای دەرمان، گەلێك حاڵەت و نەخۆشی دەبنە ئەگەری وشكبوونی دەم وەكو:نەخۆشی شەكرە، سستبوونی گلاندی دەرەقی، پەككەوتنی گورچیلەكان، نەخۆشی ئایدز، نەخۆشی ئەلزهایمەر Alzheimer، نەخۆشی پاركینسۆن، زەبر بۆ ناوچەی سەر یان بۆ ناوچەی مل كە بووبێتە هۆی زیان گەیاندن بەو دەمارانەی كە دەگەنە گلاندەكانی دەردانی لیك، هەروەها چارەسەر بە تیشك Radiation therapy كە بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە لە ناوچەی سەردا بەكاردێت زۆر جار دەبێتە ئەگەری زیان گەیاندن بە گلاندەكانی لیك.
Top