هەستەوەری خۆراك.. ئەو حاڵەتەی دەستنیشانكردنی ئاسان نییە

هەستەوەری خۆراك.. ئەو حاڵەتەی دەستنیشانكردنی ئاسان نییە
هەستەوەری خۆراك Food allergy واتە كاردانەوەی سستمی بەرگری لەش بەرانبەر بە ماددەیەك یان پێكهاتەیەكی دیاریكراوی ناو هەندێك جۆری خۆراك. لەش وەكو هەوڵێك بۆ بەرگریكردن، دژەتەن دروست دەكات، ئەمەش لە ماوەی چەند خولەكێك تا چەند كاتژمێرێك یان هەتا پاش رۆژێك لە گەیشتنی ماددەكە بە لەش دەبێتە ئەگەری سەهەڵدانی نیشانەكانی هەستەوەری بە شێوەی خورشت، ئاوسانی لێوەكان یان دەم و زمان، نووسانی دەنگ، هێڵنج یان رشانەوە، سك ئێشە، هەندێك جاریش سكچوون. لەوانەیە كە هۆكاری جینی یان بۆماوە رۆڵی هەبێت لە تووشبوون، هەستەوەری خۆراك لەم حاڵەتانەیە كە دەستنیشانكردنی ئاسان نییە. جگە لە ئەو خۆراكانەی كە زیاتر هەستەوەری لە هەندێك كەسدا پەیدا دەكەن بریتین لە: هێلكە، ماسی، باینجان، خەردەل، شیر، بەهارات، پاقلە، خۆراكە قوتووبەندەكان.
Top