خه‌یار چاره‌سه‌ری زیبكه‌و هه‌ستیاری پێست ده‌كات

خه‌یار چاره‌سه‌ری زیبكه‌و هه‌ستیاری پێست ده‌كات
خه‌یار به‌های خۆراكی لاوازه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌100 گرام خه‌یار ته‌نها 20 كالۆری ده‌دات، له‌96% ی ئاوه‌، هه‌روه‌ها كالسیۆم و فسفۆرو كبریت و ئاسن و مه‌نگه‌نیزی تێدایه‌، كه‌مێكیش له‌ڤیتامینه‌كانی " A و C" تێدایه‌و چه‌ند سودێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌وانه‌: • نه‌هێشتنی ژانه‌ سه‌ر. • تینوێتی ده‌شكێنێت و چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات. • چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی حه‌ساسیه‌تی پێست و زیبكه‌. • ڕێ له‌دڵه‌كوته‌ ده‌گرێت. • دابه‌زێنه‌ری تای زۆره‌. • په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ هۆكاری ده‌رونی. • ڕۆنی خه‌یار و به‌رهه‌مه‌كانی به‌كارده‌هێنرێت له‌پێكهاته‌كانی جوانكاری. • ئارامكه‌ره‌وی ده‌ماره‌كانه‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كانه‌. • به‌سوده‌ بۆ نه‌خۆشی شه‌كره‌، جۆرێك له‌ڤیتامینی تێدایه‌ كه‌ خانه‌كان ده‌پارێزیت و كبریتی تێدایه‌ كه‌ جوانی پێست و قژ و نینۆك ده‌پارێزێت. • میزهێنه‌ره‌و به‌ردو لمی گورجیله‌ لاده‌بات. • تۆوه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی سه‌رمابون و هه‌وكردن و نه‌خۆشیه‌كانی ڕیخۆڵه‌و بۆری میزو هاوسه‌نگی كردنی ترشی گه‌ده‌ به‌كارده‌هێنرێت. به‌ڵام نابێت له‌كاتی بونی هه‌ندێك نه‌خۆشیدا به‌كاربهێنرێت وه‌ك: * نه‌خۆشیه‌كانی ڕۆماتیزم ، به‌هۆی زۆری ئاو شێداری له‌ناویدا. * نه‌خۆشیه‌كانی ڕه‌قبونی خوێنبه‌ره‌كان و ئیفلیجی و له‌رزین. * كه‌سانی به‌ساڵاچوو پێویسته‌ كه‌متر خه‌یار به‌كاربهێنن. * نه‌خۆشیه‌كانی ئازاری گه‌ده‌ و جگه‌ر یاخود ئه‌وانه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رسیان لاوازه‌، خه‌یار گه‌ده‌ ده‌ئاوسێنێت و ئاره‌زوی خواردن ناهێڵێت چونكه‌ هه‌رسكردنی خاوه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌شت كاتژمێر له‌گه‌ده‌دا بمێنێته‌وه‌.
Top