له‌و وەرزانەدا کە پەلەکانی گەرما دادەبەزن و ڕێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشییه درمه‌كان زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش بێزاركه‌ره بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی توشی ده‌بێت، ده‌توانن له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی خۆراكه سروشتییه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییە بكه‌ن. 1- به‌كارهێنانی زه‌یتی نه‌عنا : له‌كاتی تووشبوون به هه‌ڵامه‌ت به‌زه‌یتی نه‌عنا ناو لوت چه‌ور بكرێت، ده‌بێته هۆی باشتر كردنی هه‌ناسه. 2- ئاوی خواردنه‌وه‌و وئاوی لیمۆ تێكه‌ڵاو بكرێت: باشتر وایه ئاوی لیمۆ و نیو په‌رداخ ئاوی خواردنه‌وه‌و كه‌وچكێك هه‌نگوین تێكه‌ڵاو بكرێت و ڕۆژانه چه‌ند جارێك بخورێته‌وه به‌ڵام له‌كاتی نان خواردندا باشتر وایه نه‌خورێته‌وه. 3- زه‌یتی گه‌ڵای بی: لیترێك له ئاو بكوڵێنرێت و پێنج دڵۆپ له‌م زه‌یته‌ی تێبكرێت و بخرێته ناو ده‌فرێكه‌وه و پارچه‌یه‌ك قوماشی خاوێن بدرێت به‌سه‌ر سه‌رو قاپه‌كه‌و بۆنی هه‌ڵمه ناو ئه‌م ده‌فره بكرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه چاره‌سه‌ر نه‌بوو بۆ نه‌خۆشییه‌كه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.