لە لێكۆڵینەوەكی سویدی نوێدا هاتووە كە گۆڕان لە ژمارەی لێدانەكانی دڵ وپەستانی خوێندا كاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی مێشكدا بەتایبەتی ئەگەری تووشبوون بە پەستی و شیزۆفرینیا Schizophrenia و نەخۆشی وەسواس و مەراق Obsessive-compulsive disorder. ئەمەش روونكراوتەوە كە زیادبوونی لێدانەكانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە تەمەنی نەوجەوانیدا ئەگەری تووشبوون بەم گرفتە دەروونییانە و گرفتی دەروونی تر زیاد دەكات وەكو: خەمۆكیی قووڵ، پەستیی توند و نۆرەی تۆقین Panic attacks، لەگەڵ گرفتی سترێسی پاش كارەسات PTSD. هەروەها ئەمە تێبینیكراوە كە كەسانی تووشبوو بە شیزۆفرینیا و خەمۆكی بەردەاوم دوچاری هەڵبەزین و دابەزینی پەستانی خوێن دەبنەوە.