پیسبوونی هەوا هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن

پیسبوونی هەوا هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
لە لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە پیسبوونی هەوا Air pollution ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد دەكات، هەروەها ئەمەش روونكراوەتەوە كە پیسبوونی ژینگە بە ژاوەژاو یان غەڵبەغەڵب Noise pollution بەتایبەتی غەڵبەغەڵبی ترافیك بە رێژەیەكی كەمتر لە پیسبوونی هەوا ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد دەكات. لە لێكۆڵینەوەكەدا جەخت لەمەش كراوەتەوە كە مەترسی هەڵمژینی هەوای پیس بۆ ماوەیەكی زۆر بەقەد زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی مەترسی بۆ تەندروستی هەیە. هەر زیادبوونێك بەقەد 5 مایكرۆگرام یان بەشێك لە ملیۆنێكی گرامێك لە تەنۆلكەی ورد لە هەوادا ئەگەری تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن تا 20% زیاد دەكات لەو كەسانەی كە لە ژینگەیەكی هەوا پیسدا دەژین بە بەراورد لەگەڵ ئەو كەسانەی كە لە ژینگەیەكی هەوای پاكدا دەژین. سەبارەت بە ژاوەژاو، ئەگەری تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەگاتە 6% لەو كەسانەدا كە لە شوێنێكی نزیك لە شەقامی گشتی قەرەباڵغدا دەژین. پیسبوونی هەوا كاریگەری دەكاتە سەر دڵ و بۆڕییەكانی خوێن لە رێگای پەیداكردنی هەوكردن و دروستبوونی گەردیلەی زیانبەخش كە سترێسی كرداری ئۆكسان لە لەشدا زیاد دەكەن و هاوسەنگی سستمی دەمار تێكدەدەن، كەچی ژاوەژاوی ژینگە كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر سستمی دەمار و هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان.
Top