كولون
هۆکاره‌کانى توشبون
هۆکارى توشبون به‌م نه‌خۆشیه زۆربه‌ى کات په‌یوه‌ندى به‌بارى سایکۆلۆژیاى نه‌خۆشه‌وه هه‌یه، گۆڕ‌انى جوڵه‌ى کۆئه‌ندامى هه‌رس و هه‌روه‌ها جۆرى خواردن وه‌ک گه‌نم و بهربومى دانه‌وێڵه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى گشتى (50%)ى هۆکارى توشبون به‌م نه‌خۆشیه په‌یوه‌ندى به بارى ده‌رونى ئه‌و که‌سه‌وه هه‌یه وه‌ک دڵه‌راوکێ و خه‌مۆکى و هه‌ندێ دۆخیتر
نیشانه‌کانى
یەک: زۆربه‌ى ئه‌م نه‌خۆشانه ئازارى (پێچى سک)یان هه‌یه، له به‌شى خواره‌وه‌ى سک، که له‌دواى پیسایى کردن ئازاره‌که لا ده‌چێ
دو:هه‌ستکردن به هه‌ڵئاوسانى سک
سێ: زۆربه‌ى نه‌خۆشه‌کان یان قه‌بزن یاخود سکیان ده‌چێ، هه‌ندێ جاریش هه‌ردووکیان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى یه‌کێکیان، ئه‌وانه‌ى قه‌بزن پیسایى که‌م ده‌که‌ن و ئازارى سک و کۆمى له‌گه‌ڵدایه، ئه‌وانه‌شى سکیان ده‌چێت زوو زوو دائه‌نیشن به‌ڵام قه‌باره‌ى پیساییان که‌مه
چوار:به‌شێکى زۆریان ئیلتیهابیان هه‌یه له‌گه‌ڵ پیساییه‌که‌دا، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خوێن له‌گه‌ڵ پیساییه‌که‌دا نییه
چاره‌سه‌ر
پێویسته بهدهرکهوتنى ئه‌م نیشانانه ئه‌و که‌سه سه‌ردانى پزیشک بکات بۆ دڵنیابوون له توشبوون به‌م حاڵه‌ته و بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى کاریگه‌رى ئه‌م نه‌خۆشیه پێویسته دوور بکه‌وێته‌وه له ناجێگیرى بارى ده‌رونى، که هۆکارێکى گرنگى چاره‌سه‌رى توشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌یه وه که‌مکردنه‌وه‌ى
زانياری تةندروستی