شەكر هیچ ماددەیەكی گرنگ لەخۆناگرێت و زیان بە ددانەكان دەگەیەنێت. شەكرە زیادەكانی Added sugars وەكو سوكرۆز و رێژەی بەرزی فركتۆزی ناو شیرەی گەنمەشامی وزەیەكی بەرز لەخۆدەگرن كە بە كالۆری بەتاڵ ناسراوە. شەكر هۆكارە بۆ نۆرەی دڵ، قەڵەوی، نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم، شێرپەنجە، خڵەفان Dementia، هەروەها پەككەوتنی جگەر. خواردنەوە شیرینكراوەكان و سۆدا، سپۆرت درینك، لەگەڵ چای و قاوە بە سەرەكیترین سەرچاوەی شەكرە زیادەكان و وزەی بەرز دەژمێردرێن. شەكر هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆل و چەوریی گلیسریدە سیانییەكان، هەروەها زیادبوونی كێشی لەش، ئەمانەش هاندەرن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی دڵ. هەتا ئاستی كۆلیستیرۆل بەرزتر بێت هێندە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاتر دەبێت، بۆ نموونە ئاستی كۆلیستیرۆل كە بگاتە 240 ملگم/دێسیلیتری خوێن ئەگەرەكە زیاتر دەبێت. شەكر بەم رێگایانە ئەگەری نەخۆشی دڵ زیاد دەكات: بەرزبوونەوەی چەورییەكانی خوێن وئەگەری رەقبوونی خوێنبەرەكان، گرفت لە شانەكانی ماسوولكەی دڵدا، نەخۆشی شەكرە و زیادبوونی كێش و قەڵەوی كە بە دەوری خۆیان ئەگەری نەخۆشی دڵ زیاد دەكەن، نەخۆشی لە ددان و پوكدا كە پێوەندی بە نەخۆشی دڵەوە هەیە.