یاریی بۆكسێن و ئازاری دەست

یاریی بۆكسێن و ئازاری دەست
ئازاری دەست پاش یاریی بۆكسێن حاڵەتێكی باوە. لەكاتی وەشاندنی بۆكسدا، فشارێكی زۆر دەكەوێتە سەر دەست و مەچەك، بەڵام زۆربەی وەرزشوانانی بۆكسێن بە مەشقی بەردەوام دەتوانن كە تا رادەیەك بەسەر ئەم ئازارەدا زاڵ بن. شكانی بەشی سەرەوەی مەچەك Carpal fracture باوترین جۆری شكانە لە بۆكسێندا كە دەبێتە هۆی ناڕحەتی زۆر بە شێوەی ئازار، هەستكردن بە لاوازی و سڕبوون لە شوێنی گەیشتنی دەست بە مەچەك. شكانی پەنجەكان بەتایبەتی پەنجەی یەكەم و ناوەڕاستبە پلەی دووەم دێت لە وەرزشوانانی بۆكسێندا بەتایبەتی لەوكاتەی كە ئاراستەی وەشاندنی بۆكس خوار دەبێت و بەر شوێنێكی هەڵە دەكەوێت، هەندێك جاریش شكانی ئێسكەكانی پشتی دەست كە دەبنە هۆی ئازار و لاوازی دەست. جگە لە شكانەكان، بۆكسێن هۆكارە بۆ داڕوشانی پێست لەگەڵ مۆرهەڵگەڕانی شانە نەرمەكانی دەست و مەچەك، ئەمانەش هۆكارن بۆ ئازار و ناڕحەتی دەست. مەشقی بەردەوام لەگەڵ بەكارهێنانی دەستكێشی گونجاوی بۆكسێن Boxing gloves باشترین رێگان بۆ پاراستنی دەستەكان، لەگەڵ پەیڕەوكردنی تەكنیكی دروست بۆ وەشاندنی بۆكس بۆ شوێنی مەبەست لەكاتی یاریی بۆكسێندا، هەروەها بەستنی دەستەكان بە باندجی تایبەت و دەستكێشی دروستی بۆكسێن گرنگی زۆری هەیە بۆ خۆپاراستن لە زەبر و شكانی ئێسكەكانی دەست و مەچەك.
Top