خوێ كە بریتییە لە سۆدیۆم كلۆراید NaCl كە ماددەیەكی گرنگە لە خۆراكدا چونكە چێژ بە خۆراك دەبەخشێ، لەشی مرۆڤ سۆدیۆم بەكاردەهێنێ بۆ رێكخستنی پەستانی خوێن و رێكخستنی قەبارەی خوێن، هەروەها سۆدیۆم گرنگە بۆ فرمانەكانی ماسوڵكە و دەمارەكان. پەیوەندی نێوان بڕی زیادی خوێ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن پەیوەندییەكی چەسپاوە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیش هۆكاری سەرەكییە بۆ جەلتەی مێشك، بۆیە وا باشە كە بڕی خوێ لە خۆراكی رۆژانەی گەورە و منداڵاندا بۆ نیو ئەوەندە كەم بكرێتەوە لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەو خۆراكانەی كە رێژەیەكی بەرزی خوێی شاراوە لەخۆدەگرن وەكو ترشیات، خۆراكی خێرا، جیبس، كیتچەپ، گۆشتی قوتووبەند، زەیتوون. وا باشترە كە بڕی خوێی رۆژانە بۆ منداڵانی تەمەن 6-1 ساڵ لە 2 گرام (كە دەكاتە نزیكەی سێیەكی كەوچكێكی زەلاتە)، هەروەها بۆ منداڵانی تەمەن 14-7 لە 5 گرام كەمتر بێت.