خۆپاراستن لە كەمیی ڤیتامین و كانزاكان

خۆپاراستن لە كەمیی ڤیتامین و كانزاكان
ئەگەری تووشبوون بە كەمی هەر جۆرە ڤیتامین یان كانزایەك پەیوەستە بە دوو هۆكارەوە:
1. چەندێتی بوونی ڤیتامین و كانزاكان لە خۆراكدا.
2. لەش تا چەند توانای خەزنكردنی ڤیتامین و كانزاكانی هەیە.
بۆ دڵنیابوون لەوەی كە پارێزراو بیت لە كەمی ڤیتامین و كانزایەكان، هەوڵ بدە كە خۆراكی رۆژانەت بە چوار گروپ بەم شێوەیە دابەشبكەیت:
1. شیر و بەرهەمەكانی(ئەلبان)، دوو جار یان پتر بە بڕی مام ناوەندی.
2. گۆشت، ماسی، پەڵەوڕ، پاقلەمەنییەكان دوو جار یان زیاتر بە بڕی بچووك یان مام ناوەندی.
3. سەوزە و میوە، چوار تا پێنج جار بە جەختكردن لەسەر جۆراوجۆركردنیان بە بڕی مام ناوەندی.
4. نان و دانەوێڵە چوار جار یان زیاتر بە بڕی بچووك یان مامناوەندی.
بەم ریجیمەی خۆراك، رۆژانە بەلای كەم 1300 كالۆری وزە دەگاتە لەش واتە 80-120% لە ماددە خۆراكییە پێویستەكان. ئەو كەسانەی كە چاڵاكن و زیاتر جوولە ئەنجام دەدەن یان قەبارەی لەشیان گەورەیە، پێویستە كە ژمارەی جارەكانی ئەم خۆراكانە زیاد بكەن بۆ دابینكردنی وزەی پێویست.
Top