تووڕەبوونی زۆر وروژێنەرە بۆ نۆرەی دڵ

تووڕەبوونی زۆر وروژێنەرە بۆ نۆرەی دڵ
لەوكاتەی كە دوچاری تووڕەبوون یان هەڵچوون دەبیت، لەوانەیە كە كات تەرخان بكەیت بۆ هێوربوونەوە و ساردبوونەوە بەر لە دەستپێكی هیچ مەشقێكی وەرزشی. هەروەها مەشقی وەرزشی زۆر توند و لەرادەبەدەر Extreme لەكاتی هەڵچوون و تووڕەبووندا لەوانەیە كە وروژێنەر بێت بۆ تووشبوون بە نۆرەی دڵ. هەر جارێك كە زۆر تووڕە دەبیت، باش نییە كە لەو ساتەدا بچیتە دەرەوە ئیشێك یان جوولەیەكی زۆر قوڕس ئەنجام بدەیت، بۆ نموونە لەكاتی تووڕەبوون و هەڵچوونی زۆردا ئەگەری تووشبوون بە نۆرەی دڵ لە ماوەی كاتژمێرێكدا دوو هێندە زیاد دەكات، هەروەها بە گوێرەی مەشقی وەرزشی زۆر توند، بەڵام لەكاتی تووڕەبوونی زۆر و مەشقی وەرزشی توند بەیەكەوە ئەوا ئەگەری تووشبوون بە نۆرەی دڵ 3 هێندە زیاد دەكات لە ماوەی كاتژمێرێكدا. ئەم ئەگەرە زیاتر دەبێت لە پاش كاتژمێر 6 ئێوارە تا 12ی شەو بە بوون یان بە نەبوونی فاكتەرە هاندەرەكانی تری وەكو جگەرەكێشان و قەڵەوی و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.ٍ تووڕەبوون دەبێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، لەگەڵ گۆڕان لە لێشاو یان هاتووچۆی خوێن لەناو بۆڕییەكانی خوێندا و كەمبوونەوەی لێشاوی خوێن بۆ ماسوڵكەی دڵ. لێرەدا، ئەگەر یەكێك یان پتر لە خوێنبەرەكانی تاجی دڵ دوچاری رەقبوون بووبێت ئەوا ئەگەری روودانی نۆرەی دڵ زیاتر دەبێت. لە كۆتاییدا، پسپۆران بەردەوام رینمایی دەكەن كە هەرگیز نابێت لە مەشقی وەرزشی داببڕێیت بەڵام بە بێ زێدەڕۆیی بەتایبەتی لەكاتی سترێس و هەڵچووندا.
Top