تێستۆستیرۆن Testosteroneناسراوە بە شای هۆڕمۆنەكان. گەلێك لە سوودەكانی تێستۆستیرۆن كە دۆكیومێنت كراون بریتین لە : لایەنی زاوزێی پیاو، زیادكردنی هێزی ماسولكە و ئێسكەكان، باشتركردنی دەزگای دڵ و سووڕان، باشتركردنی مەزاج، زیادكردنی وزە بە گشتی. تێستۆستیرۆن لە لەشی ئافرەتیشدا هەیە، جیاوازیە سەرەكییەكەی رۆڵی تێستۆستیرۆن لە پیاو و ئافرەتدا ئەوەیە كە ئاستی تێستۆستیرۆن لە لەشی ئافرەتدا زۆر نزمترە لە هی پیاوان. هەتا بەتەمەندا بچیت، ئاستی تێستۆستیرۆنت بەرە بەرە دادەبەزێت. هەر چەندە كە ئاستی تێستۆستیرۆنی گشتی لەوانیە وەكو خۆی بمێنێنەوە لە زۆربەی پیاواندا تا تەمەنی 50- 60 ساڵ، بەڵام لە راستیدا ئەوەی گرنگە ئاستی تێستۆستیرۆنی سەربەستە لە خوێندا، كە پێدەچێ هەر لە پاش تەمەنی 18 ساڵیدا بە رێژەی %1.2 ساڵانە دابەزێت. ئەو گرفتانەی كە لەبەر كەمی تێستۆستیرۆن روودەدەن بریتین لە: زووپیربوون، لاوازبوونی یاد، كەمبوونەوەی كارامەیی و زیرەكی، كەمبوونەوەی توانای سەرنجدان و تەركیزكردن، بوون بە كەسێكی مەزاجی Moodiness، خەمۆكی، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەكان، كەمبوونەوەی چاڵاكیی بەدەنی، جۆرێك ترسنۆكی، زووماندووبوون بە شێوەیەكی بەرچاو، زوو هەڵچوون و تووڕەبوون، هەستكردن بە لاوازی، كەمبوونەوەی حەز و ئارەزووەكان، هەستكردن بە ناڕحەتی. كەمی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن چارەسەردەكرێت بە پێدانی هۆرمۆنی جێگرەوە بە ژەمی تایبەت لەژێر چاودێری نزیكی دكتۆردا، هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بە شێوەی دەنك و دەرزی و لەزگە(Patch) لەبەردەستدایە.