هۆكارەكانی زوو لەبیرچوونەوە

هۆكارەكانی زوو لەبیرچوونەوە
جگە لە پیربوون كە هۆكاری سەرەكی و سروشتییە بۆ زوو لەبیرچوونەوە Forgetfullness، هۆكارەكانی تری زوو لەبیرچوون بریتین لە: كەخوێنی، پەستی و نیگەرانی، خەوزڕان Insomnia لەبەر هۆكارە دەروونییەكان پتر لە خەەوزڕان لەبەر ئازار یان هۆكاری تر دەبێتە ئەگەری زوو لەبیرچوونەوە. بۆ خۆپاراستن لە گرفتی زوو لەبیرچوونەوە، جگە لە دۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆكارەكان، هاوسەنەگی خۆراك رۆڵی گرنگی هەیە لە بەهێزكردنی توانایی وەبیرهاتنەوە یان لەبیرنەكردن بەتایبەتی ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B2 و ئاسن و زینك و چەوری لە جۆری ئۆمیگا3، بۆ نموونە شیر و ماستی بێ چەوری یان كەم چەوری، پەتاتە، پاقلەمەنییەكان، ماسی. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە مەشقی وەرزشی هەوایی Aerobic یارمەتیدەرە بۆ تیژبوونی وەبیرهاتنەوە بەوەی كە بڕێكی باشتری ئۆكسجین بۆ شانەكانی مێشك دابین دەكات و میتابۆلیزمی شەكری گلوكۆز كە زۆر پێویستن بۆ چالاكبوونی فرمانی خانەكانی مێشك.
Top