پێش ئەوەی بخەون ئەم جۆرە ڕۆنە لە دەموچاوتان بدەن

پێش ئەوەی بخەون ئەم جۆرە ڕۆنە لە دەموچاوتان بدەن
ڕێکارێکی سروشتی بۆ ئەو کەسانە ھەیە، کە حەز ناکەن پێستی دەموچاویان چرچ ببێت.
ماڵپەڕی (بۆڵدسکای) ڕێکارێکی سروشتی بۆ ئەو کەسانە خستووەتە ڕوو، کە نایانەوێت پێستی دەموچاویان چرچ ببێت، بۆ ئەم ڕێکارە سروشتییەش، تەنیا پێویستت بە ڕۆنی گوێزی ھیندییە.
ئاماژە بەوە کراوە، کە پێویستە لە شەواندا و پێش ئەوەی بخەویت، چەند دڵۆپێک ڕۆنی گوێزی ھیندی لە دەموچاوت بدەیت و بەیانییانیش کە لەخەو ھەڵسایت، دەموچاوت بە ئاوێکی شلەتێن بشۆیت.
بە ئەنجامدان و دووبارەکردنەوەی ئەم ڕێگایە سروشتییە، پێستی دەموچاوت دەگەشێتەوە و لە چرچبوون دوور دەکەوێتەوە.



باسنيوز
Top