دابەزینی كێشی لەش بەبێ ویستی خۆت!

دابەزینی كێشی لەش بەبێ ویستی خۆت!
دابەزینی كێشی لەش تا پێنج كیلۆگرام لەخۆیەوە بەبێ هیچ هەوڵدانێك بۆ كەمكردنەوەی وەكو ریجیم، یان مەشقی وەرزشی Unexplained weight loss هەرگیز بە ئاسایی هەژمار ناكرێت و پێویستی بە بەدواداچوونی پزیشكی هەیە، بۆ نموونە لەوانەیە كە نیشانەیەك بێت بۆ نەخۆشی شەكرە. بەگشتی كێشی پێگەیشتووان لە تەمەنی ناوەندیدا ساڵ بە ساڵ بە جێگیری دەمێنێتەوە تا پاش تەمەنی 40 ساڵی، كەمبوون یان زیادبوونی بڕێكی كەمی كێش تا بڵێی ئاساییە، بەڵام كە دابەزین یان زیادبوون گەیشتە زیاتر لە 4.5 كیلۆگرام، ئەوا مەسەلەكە ئاسایی نییە و پێویستی بە سەردانی دكتۆر دەبێت. هۆكارەكانی دابەزینی كێشی لەش بەبێ ویستی خۆت ئەمانەن: شێرپەنجە، سكچوونی درێژخایەن، خڵەفان Dementia، خەمۆكی، نەخۆشی شەكرە، ئایدز، زیادبوونی ئاستی كالسیۆم لە لەشدا، زیادبوونی چالاكیی گلاندی دەرەقیHyperthyroidism، بەدخۆراكی، هەوكردنی میكرۆبی Infection، جگەرەكێشان، نەخۆشی سیل، نەخۆشی پاركینسۆن Parkinson’s disease، بەكارهێنانی بەردەوامی دەرمانی دژەقەبزی، چارەسەری كیمیایی، نەمانی ئارەزووی خواردن لەبەر بنەمای دەروونی Anorexia nervosa، نەخۆشی سیلیاكی ریخۆڵە Coeliac disease، نەمانی توانای ئەنزیمی لە پەنكریاسدا.
Top