تۆقین بریتییە لە ترسێكی زۆر لە شتێك یان بارودۆخێكی تایبەتدا. جیاوازی تۆقین Phobia لەگەڵ ترسی ئاساییدا لەوەدایە كەلە تۆقیندا تووشبوو هەست بەترس و نیگەرانییەكی یەكجار زۆر دەكات بەبێ بوونی هۆكارێكی روون كە لۆجیكانە مایەی ترس بێت یان بەبێ بوونی هیچ مەترسی و هیچ شتێكی خەتەرناك. نیشانەكانی تۆقین بریتین لە: سەرسووڕان، لەرزین، زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، هەناسەڕاوكێ، هێڵنج، پێشبینیكردنی شتی مەترسیدارو ترس لەمردن. لە هەندێك حاڵەتدا، نیشانەكان توندتر دەبن و دەبنە هۆی گرفتی راستەقینەی بەردەوام لە ژیانی رۆژانەدا. تۆقین گەلێك جۆری هەیە وەكو: ترس لە شوێنی قەرەباڵغ، ترس لە شوێنی داخراو Agoraphobia، ترس لە شوێنی كراوە و چۆل، ترس لە شوێنی بەرز، ترس لە مێروو و قرتێنەرەكان، ترس لە ئاژەڵی جۆراوجۆر، ترس لە خوێن یان نەخۆشی...تاد.ئەگەرچی زۆربەی تووشبووان بە تۆقین بە تەواوی درك بەوە دەكەن كە ترسەكەیان ناواقیعیانەیە، بەڵام ئەمە راستییەكی زانستییە كە تۆقین واتەگرفتێكی دەروونی كە پێویستی بەچارەسەری تایبەت هەیە. ئەمەش لە ئامارە پزیشكییەكاندا روونكراوەتەوە كە نزیكەی 10%ی حاڵەتەكانی تۆقین بە درێژایی تەمەن بەردەوام دەبێت.