ئایا باڵغبوونی منداڵەكەت دواكەوتووە؟

ئایا باڵغبوونی منداڵەكەت دواكەوتووە؟
باڵغبوون Puberty لە ماوەی چەند ساڵێكدا جێگیر دەبێت، بۆ نموونە كچ لە تەمەنی 7-13ساڵی و كوڕ لە تەمەنی 9-15 ساڵیدا، لەوانەشە لە هەندێك كەسدا كەمێك زووتر دەستپێبكات یان كەمێك دوابكەوێت. هۆكاری بۆماوە رۆڵێكی گرنگی هەیە لە دواكەوتنی كاتی باڵغبووندا، گفتە تەندروستییانەی كە دەبنە هۆی دواكەوتنی باڵغبوون بریتین لە: نەخۆشی شەكرە، نەخۆشی گورچیلە، رەبو، بەدخۆراكی و كەمیی مادە خۆراكییە گرنگەكان، گرفت لە گلاندی پتیوتەری Pituitary یان گلاندی دەرەقیدا، گرفتی كرۆمۆسۆمی. وەرزشی توند لە كچدا كە ببێتە هۆی كەمبوونەوەی كێشی لەش لەوكاتەی كە لەشی كچ پێویستی بە رێژەیەكی دیاریكراوی چەوری هەیە بۆ چوونە ناو قۆناغی باڵغبوون و دەستپێكی سووڕی مانگانەوە. ئەوە بۆ دایك و باوك گرنگە كە ئەگەر باڵغبوونی كوڕ یان كچ تا تەمەنی 16 ساڵی دەستی پێنەكرد، ئەوا پێویستە كە چیتر چاوڕێ نەكەیت و سەردانی دكتۆر بكەیت.
Top