موودەردان Hirsutism واتە گەشەكردنی موو لەو شوێنانەی ئافرەت كا نابێت مووی تێدا بەدی بكرێت وەكو چەنەگە و سەر لێوی سەرەوە و بن گوێیەكان، ئەمەش كاریگەرییەكی دەروونی زۆر دەكاتە سەر ئافرەتەكە. موودەردان زیاتر لەو ئافرەتانەدا روودەدات كە دوچاری فرەكیسی هێلكەدان دەبنەوە PCOS. هۆكاری سەرەكی موودرەدان دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی رێژەی هۆرمۆنە نێرینەییەكان (ئەندرۆجینەكان). تێستۆستیرۆن ئەندرۆجینی سەرەكییە، بە بڕێكی كەم لە لەشی ئافرەتدا هەیە، بەڵام زیادبوونی ئەم هۆرمۆنە پتر لە رێژەی ئاسایی خۆی دەبێتە ئەگەری موودردان و چەند سیفەتێكی نێرینەیی تر. هەندێك جار موودەردان لەبەر هۆكاری زگماكییەوە روودەدات لە هەندێك خێزاندا، لەو كاتەی كە ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن ئاساییە و هیچ كیسە لە هێلكەدانەكاندا بەدی ناكرێت. ئەوە ماوە بڵێین كە رێژەی تووشبوونی ئافرەتان بە موودەردان دەگاتە نزیكەی 5-10%.