زیادبوونی چەوریی لەش پێوەنـدی بە 13 جۆری شێرپەنجەوە هەیە

زیادبوونی چەوریی لەش  پێوەنـدی بە 13 جۆری شێرپەنجەوە هەیە
میكانیزمی پێوەندی نێوان چەوریی لەش و شێرپەنجە بریتییە لەوەی كە رێژەی زیادی چەوریی لەش دەبێتە هۆی گۆڕانی هۆرمۆنی و ئاستی بەرزی هەوكردن كە رۆڵیان هەیە لە دروستبوونی شێرپەنجەدا. ئەو جۆرانەی شێرپەنجە كە پەیوەستن بە رێژەی بەرزی چەوریی لەش بریتین لە: شێرپەنجەی سوورێنچك، گەدە، ریخۆڵە، جگەر، كیسی زراو، هەندێك شوێنی مێشك، گورچیلە،خڕۆكە سپییەكانی خوێن Multiple myeloma گلاندی دەرەقی، پەنكریاس، هێلكەدان، منداڵدان،هەروەها شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتدا لەپاش تەمەنی وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانەدا Menopause.بڕی زیادی چەوریی لەش جگە لە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، ئەگەری گەلێك گرفتی تەندروستی تر زیاد دەكات وەكو نۆرەی دڵ، جەلتە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها نەخۆشی شەكرە. رێژەی زیادی چەوریی لەش تەنیا هۆكار نییە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، ئەگەرچی رێگایەكی گەرەنتی نییە بۆ رێگرتن لە شێرپەنجە، بەڵام دەتوانرێت بەم هەنگاوانە ئەگەری تووشبوون تا رادەیەك كەم بكرێتەوە: كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، پەیڕەوكردنی خۆراكێكی هاوسەنگ، مەشقی فیزیكی رۆژانە، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و خواردنەوەی ئەلكهول، پاراستنی پێست لە تیشكی خۆر.
Top