بە گوێرەی نوێترین لێكۆڵینەوە، وازهێنانی یەكجارەكی لە جگەرەكێشان ئەگەری تووشبوون بە ئاوی سپی چاو تا رادەیەكی زۆر كەم دەكاتەوە. ئاوی سپی Cataract نەخۆشی هاوێنەی چاوە كە بەرە بەرە ڵێڵ دەبێت و رێگا لە بینین دەگرێت، تەمەن هۆكاری سەرەكییە، ئینجا جگەرەكێشان و نەخۆشی شەكرە، نیشانەكانی ئاوی سپی بریتین لە:ناڕوونی لە بینیندا Blurred vision، بینینی رەنگەكان بە شێوەیەكی كاڵتر، بینینی تیشكی خۆر و رووناكییەكانی تر بە شێوەیەكی بەهێزتر و بە رەونەقتر، كزبوونی بینین لەكاتی شەودا، بینینی 2 وێنە یان زیاتر لە یەك چاودا Double vision. ئەمە روونكراوەتەوە كە پێوەندییەكی بەهێز لە نێوان جگەرەكێشان و تووشبوون بە ئاوی سپی چاودا هەیە، بۆ نموونە ئەو كەسانەی كە رۆژانە 15 جگەرە یان زیاتر دەكێشن، ئەوا ئەگەری تووشبوونیان بە ئاوی سپی تا رێژەی 42% لە كەسانی جگەرەنەكێش زیاترە. بە وازهێنان لە جگەرەكێشان، ئەم رێژەیە تا 21% كەم دەبێتەوە، واتە وەكو كەسێكی ئاسایی لەپاش تەمەنی 50 ساڵیدا.لە لێكۆڵینەوەیەكی سویدیدا هاتووە كە جگەرەكێشان لە كەسانی تەمەنی ناوەڕاستدا كە رۆژانە 15 جگەرە دەكێشن ئەگەر واز لەجگەرەكێشان بێنن ئەوا ئەگەری تووشبوونیان بە ئاوی سپی لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوو بە توندی كەم دەبێتەوە.