ئەمە روونە كە یارییەكانی جومباز باشترین رێگایە بۆ سەرەتای دەستپێكی هەر مەشقێكی رۆتینی بە مەبەستی (گەرمبوون Warm up)، هەروەها ئەم مەشقەی كە جوولەی سەربەستی زۆری دەستەكانی تێدایە كاریگەری ئەرێنی هەیە بۆ دەستپێكی مەشقی وەرزشی. بەڵام ئەگەر ئارەزوو بكەیت كە زیاترین سوود لە مەشقی وەرزشی رۆتینی ببینیت، ئەوا مەشقی دومبێڵ Dumbbell exercises بۆ ئەم مەبەستە رێگایەكی ئاكتیڤە. مەشقی دومبێڵ گەلێك سوودی تەندروستی هەیە وەكو بەهێزكردنی باوەڕبەخۆبوون Self-esteem، زیادكردنی چڕی یان پتەویی ئێسك، بە مانایەكی تر پاراستنی ئێسك لە پوكانەوە Osteoporosis. مەشقی دۆمبێڵ رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ زیادكردنی تێكڕای میتابۆلیزم بە رێگای بیناكردنی ماسوڵكە و سووتاندنی خێراتری چەوری. ئەمەش سەلمێنراوە كە سوودە گەورەكەی مەشقی دومبێڵ بە بەراورد لەگەڵ مەشقی هەوایی و جوولەی سەربەستی باسكەكان لەوەدایە كە ئەنجامی خێراتری هەیە بەتایبەتی سووتاندنی وزە.