ئەكادیمیای تایبەت بە پزیشكیی خەو جەحت لەوە دەكاتەوە كە بۆ پاراستنی تەندروستی، پێویستە هەموو كەسێك لە تەمەنی 18=60 ساڵیدا شەوانە بۆ ماوەی 7 كاتژمێر بخەوێت. ئەمە روونە كە كەم نووستن ئەگەری چەند گرفتی تەندروستی و نەخۆشییەك زیاد دەكات وەكو: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جەلتە، نەخۆشی دڵ، قەڵەوی، هەروەها جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە. بە پێی لێكۆڵینەوەكان، كەم نووستن دەبێتە ئەگەری گۆڕان لە هاوسەنگیی بەكتریای ریخۆڵەدا Gut microbiota، هەروەها ئەمەش روونكراوەتەوە كە گۆڕان لە بەكتریای رێڕەوەكانی هەرسدا پەیوەندی هەیە بە قەڵەوی و نەخۆشی شەكرە.