سووده‌كانی چای نه‌عنەع بزانه
ئیسماعیل مشیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕووكناسانی كوردستان، له باره‌ی چای نه‌عنه‌ع، بۆ (باس‌نیوز) ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: "چای نه‌عنه‌ع، سوودی زۆره، وه‌ك بۆ ڕیخۆڵه، گه‌ده، نه‌هێشتنی غازات به‌كتیار، هه‌روه‌ها بۆنی ناخۆشی ده‌م ناهێڵی و ئازار ددانه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، جگه له‌مانه، مێشك و سوڕی خوێن چالاك ده‌كات و دڵیش به‌هێز ده‌كات".
ئه‌و ڕووه‌كناسه، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "فشار توندی سه‌ر سینگ كه‌م ده‌كاته‌وه، چاره‌سه‌ری باشه بۆ كه‌م خه‌وی، ژهری جه‌سته لا ده‌بات و مرۆڤ له ژه‌هراوی ده‌پارێزێت".
گوتیشی: "جگه له‌مانه، ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات، دڵ تێكهه‌ڵچوون كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ئافره‌تی دووگیان".
باس‌نیوز