كە نەوجەوان دەگاتە تەمەنی باڵغبوون Puberty، كوڕ، یان كچ بڕێكی كەمتری وزە سەرف دەكات، ئەم گۆڕانە بە خێرایی روودەدات، ئەمە بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە نەوجەوانێك لە تەمەنی 15ساڵیدا بەگشتی 400-500 كالۆری لە رۆژێكدا كەمتر بەكاردێنێت یان سەرف دەكات بە بەراورد لەگەڵ ئەوكاتەی كە تەمەنی 10 ساڵ بوو، چونكە لەم تەمەنەدا لەش لە قۆناغی خێرای گەشەكردندایە و زیاتر وزە سەرف دەكات بۆیە كێشی زیاد ناكات. نەوجەوانان لەگەڵ گەیشتنیان بە قۆناغی باڵغبوون كەمتر مەشقی وەرزشی ئەنجام دەدەن، واتە سەرفكردنیكەمتری كالۆری، ئەمەش هۆكارێكی هاندەرە بۆ زیادبوونی كێش و قەڵەوی بەتایبەتی لە كچدا. بە هەرحاڵ، لەگەڵ گەیشتن بە تەمەنی 16ساڵیدا، ئاستی سەرفكردنی وزە دووبارە بەرزدەبێتەوە. بە گوێرەی راپۆرتەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، قەڵەوی لە تەمەنی منداڵی و لە قۆناغی باڵغبووندا بۆتە مەسەلەیەكی گرنگ لە سەدەی 21 دا، هەروەها ئاماژە بەوە دەكرێت كە ئەگەر زۆرە قەڵەوی لەم تەمەنەدا بۆ چەندین ساڵی دواتر هەر بەردەوام بێت و گرفتی تەندروستی پەیدابكات. ئەمەش روونكراوەتەوە كە زیادبوونی كێش و قەڵەوی لە تەمەنی هەرزەكاری و قۆناغی باڵغبوونداپێوەندی هەیە بە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە.