ئایا ئەمبولانسەكان سەرچاوەی گواستنەوەی بەكتریان؟

ئایا ئەمبولانسەكان سەرچاوەی گواستنەوەی بەكتریان؟
ئۆتۆمبێلی ئەمبولانس لەوانەیە ببێتە سەرچاوەی گواستنەوەی بەكتریای زیانبەخش بۆ كەسانی ناو ئەمبولانس لە نەخۆش و هاوڕاكانی نەخۆش و ستافی پزیشكی. ئالوودەبوونی دەستەكان بەم بەكتریایانە سەرچاوەی سەرەكی گواستنەوەیە، ئەم جۆرانەی بەكتریا هەندێك جار بەرگری بەرانبەر بە زۆربەی دەرمانە دژەژییەكان Antibiotics دەنوێنن. لەو لێكۆڵینەوەیەی كە لە گۆڤارێكی ئەمریكی تایبەت بە هەوكردنەكان بڵاوكراوەتەوە هاتووە كە پاش چەندین جار شیكردنەوە لە زۆربەی ئەمبولانسەكاندا 6 خاڵ تۆماركراون كە رۆڵیان هەیە لە گواستنەوەی میكرۆب بەتایبەتی بەكتریا و ڤایرۆسەكان، 2 خاڵ كەوتوونەتە كابینەی شوفێر و 4 خاڵیش كەوتوونەتە پشتەوەی ئەمبیولانس یان شوێنی گواستنەوەی نەخۆش. زیاترین میكرۆب لەم شوێنانە جێگیر دەبێت: ستێرنی ئەمبولانس، دەسكی ژوورەوەی دەرگای پشتەوەی ئەمبیولانس، دەسكی (نەقالەی) نەخۆش Stretcher. زوو زوو شووشتنی دەستەكان بە ئاو وسابوون یان جێلی ئەلكهولی Alcoholic gel یەكێكە لە هەنگاوە گرنگەكان بۆ رێگریكردن لە گواستنەوەی میكرۆب هاوكات لەگەڵ پاككردنەوەی دەسكی دەرگا و كابینەی ئەمبولانس بە گیراوەی تایبەتی نەهێشتنی میكرۆب رۆڵی گرنگی هەیە بۆ رێگرتن لە گواستنەوەی میكرۆبەكان.
Top