بۆ ئەوەی خەوێكی خۆشت لێ بكەوێ

بۆ ئەوەی خەوێكی خۆشت لێ بكەوێ
ئایا زۆربەی ڕێگەكانت گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی بەخێرایی خەویكی قووڵت لێ بكەوێ و سەركەوتوو نەبووی؟ گلین لاندری توێژەری تایبەتمەندە لە بواری خەوتنی مرۆڤ و چەند ئامۆژگارییەك بۆ زوو خەوتن و خۆش خەوتن دەخاتەڕوو.
یەكەم: باشترین ڕێگە دانانی پارچە قوماشێكی ڕەشە لەسەر چاو.
دووەم: دووركەوتنەوە لە هەر سەرچاوەیەكی دەنگی و ژاوەژاوی وەك تەلەڤزیۆن و ئامێرە دەنگییەكانی تر و دەنگی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و دەنگی تر.
سێیەم: دووركەوتنەوە لە هەر سەرچاوەیەكی ڕووناكی و خەوتن لە كەشێكی تەواو تاریكدا.
چوارەم: دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی هەر جۆرێكی چایە و قاوە لە چەند سەعاتێكی پێش وەختندا.
پێنجەم: دووركەوتنەوە لە ناكۆكی و مشتومڕ لەگەڵ هاوسەری ژیانت لە كاتی نووستندا، چونكە ئەمە وادەكات خەیاڵی زۆر بكەیت و خەوت لێ نەكەوێ.
شەشەم: ئاژەڵی ماڵی لە تەنیشت خۆت مەخەوێنە، چونكە ئاژەڵەكە هەرچەند نەرمونۆڵ بێت و گەرمیت پێببەخشێ، ڕێگە نادات بەئیسراحەتی خۆت بخەویت.
حەفتەم: بەهیچ شێوەیەك مۆبایلەكەت لە ژووری نووستن دامەنێ.


باسنیوز
Top