سوودەکانی خواردنەوەی شیری بادام
سوودەکانی خواردنەوەی شیری بادام:
شیری بادام یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش و ڕاگرتنی یەکسانی کێشی لەش، چونکە بڕی کالۆری تێیدا کەمە، بڕی کالۆری شیری ئاژەڵی 122 لەکاتێکدا شیری بادام 60ە.
ئەم جۆرە شیرە پێویستی بە ساردکەرەوە نیە و دەتوانیت لەگەڵ خۆت بۆ هەموو شوێنێک بیبەیت و بیخۆیتەوە.
بەهۆی ئەوەی بڕێکی کەم سۆدیۆمی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی دڵ و بەهێزبوونی دژی نەخۆشیەکان و لەهەمانکاتدا پەستانی خوێن ڕێکدەکاتەوە.
بوونی زۆی ڤیتامین دی یارمەتیدەرە بۆ بەهێزبوونی ددان و ئێسکەکانی لەش.
بۆ تەندروستی لەش بەشێوەیەکی گشتی ڤیتامین ئی پێویستە، لە %50ی شیری بادامیش پێکهاتووە لە ڤیتامین ئی.
شیری بادام بڕێکی کەم کاربۆهێدراتی تێدایە، لەهەمانکاتدا نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.
بوونی ڤیتامین بی و ئاسن لە شیری بادامدا یارمەتیدەرە بۆ بەهێزبوونی ماسولکەکان.
بەهۆی پێکهاتەی ڕیشاڵیەوە شیری بادام زۆر بەسوودە بۆ کرداری هەرس، ئەو کەسانەی ناتوانن شێری ئاژەڵی بەتایبەت مانگا بخۆنەوە دەتوانن سوود لە شیری بادام وەربگرن.
خەندان