چارەسەرێک بۆ خورووی پێستی سەر
چۆن بەشێوازی سروشتی چارەسەری خورووی بێخی سەرت دەکەیت؟
1-زەیتی گوڵە بەیبون یەکێکە لە باشترین جۆری زەیتەکان بۆ کەمکردنەوەی خورووی پێستی سەر، بەڵام بەکارهێنانی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و گەرمکردنی و پاشان لێدانی لە پێستی سەر.
2-زەیتی گوێزی هیندی دەبێتە هۆی گەشانەوە و بەهێزکردنی قژ و لەهەمانکاتدا چارەسەری خورووی پێستی سەر دەکا، دەکرێت بۆ ماوەی چاند کاتژمێرێک یان شەو تا بەیانی پێوە بمێنێتەوە.
3-یەکێکی تر لە زەیتە بەسوودەکان بۆ چارەسەری خوروی پێستی سەر، زەیتی لیمۆیە کە دژی بەکتریا و هەوکردنە و ئەو ترشیە یارمەتیدەرە بۆ گەشانەوەی قژ و چڕکردنی.
4-یەکێکی تر لەو پێکهاتانەی دژی هەوکردن و بەکتریا و میکرۆبە، زەیتی لاڤیندەرەر کەدەبێتە هۆی کەمکردنەوە و نەمای خوروی پێستی سەر ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربهێنیت.
5-زەیتی نەعنا یارمەتیدرە بۆ چارەسەرکردنی برین و نەهێشتنی خوروی سەر، چونکە پێکهاتەی دژە هەوکردن و ئازاری تێدایە، ئەگەر پێستی سەرت تووشی هەوکردن یان وشکبوونەوە بووە، هەوڵبدە چەند دڵۆپێک زەیتی نەعنا بەکاربهێنیت.
6-ڕزگاربوون لە خورووی پێستی سەر بە بەکارهێنانی زەیتی ڕۆزماری چارەسەرێکی گونجاوە، چونکە دەوڵەمەندە بە ترشی دژە بەکتریا و هەوکردن و رێگە لە گەشەکردنی میکرۆب دەگرێت، دەکرێت کەمیک زەیتی گوێزی هیندی و ڕۆزماری تێکەڵ بکەیت و بیدەیت لە پێستی سەرت لەشەواندا و بۆ ڕۆژی دوای بیشۆیت.
خەندان