چارەسەرێک بۆ خورووی پێستی سەر

چارەسەرێک بۆ خورووی پێستی سەر
بەشێک لە مرۆڤەکان کێشەی خورانی زۆری پێستی سەریان هەیە، هەربۆیە ئەو کەسە ناچاردەبێت بەبەردەوامی بێخی سەری بخورێنێت، ڕەنگە ئەمەش هەندێک کات ببێتە هۆی دروستبوونی برین و هاتنی خوێن، کە بەهۆی بەکتریا یان هەوکردنەوە یاخود وشکی پێستەوە بێخی سەر تووشی ئەو خورووە زۆرە دەبێت.
چۆن بەشێوازی سروشتی چارەسەری خورووی بێخی سەرت دەکەیت؟
1-زەیتی گوڵە بەیبون یەکێکە لە باشترین جۆری زەیتەکان بۆ کەمکردنەوەی خورووی پێستی سەر، بەڵام بەکارهێنانی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و گەرمکردنی و پاشان لێدانی لە پێستی سەر.
2-زەیتی گوێزی هیندی دەبێتە هۆی گەشانەوە و بەهێزکردنی قژ و لەهەمانکاتدا چارەسەری خورووی پێستی سەر دەکا، دەکرێت بۆ ماوەی چاند کاتژمێرێک یان شەو تا بەیانی پێوە بمێنێتەوە.
3-یەکێکی تر لە زەیتە بەسوودەکان بۆ چارەسەری خوروی پێستی سەر، زەیتی لیمۆیە کە دژی بەکتریا و هەوکردنە و ئەو ترشیە یارمەتیدەرە بۆ گەشانەوەی قژ و چڕکردنی.
4-یەکێکی تر لەو پێکهاتانەی دژی هەوکردن و بەکتریا و میکرۆبە، زەیتی لاڤیندەرەر کەدەبێتە هۆی کەمکردنەوە و نەمای خوروی پێستی سەر ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربهێنیت.
5-زەیتی نەعنا یارمەتیدرە بۆ چارەسەرکردنی برین و نەهێشتنی خوروی سەر، چونکە پێکهاتەی دژە هەوکردن و ئازاری تێدایە، ئەگەر پێستی سەرت تووشی هەوکردن یان وشکبوونەوە بووە، هەوڵبدە چەند دڵۆپێک زەیتی نەعنا بەکاربهێنیت.
6-ڕزگاربوون لە خورووی پێستی سەر بە بەکارهێنانی زەیتی ڕۆزماری چارەسەرێکی گونجاوە، چونکە دەوڵەمەندە بە ترشی دژە بەکتریا و هەوکردن و رێگە لە گەشەکردنی میکرۆب دەگرێت، دەکرێت کەمیک زەیتی گوێزی هیندی و ڕۆزماری تێکەڵ بکەیت و بیدەیت لە پێستی سەرت لەشەواندا و بۆ ڕۆژی دوای بیشۆیت.


خەندان
Top