ئۆتیزم Autism بریتییە لە ئەنجامی كۆتایی بۆ چەند گرفتێك بەیەكەوە كە كاریگەری نێگەتیڤ دەكەنە سەر گەشە و پەرەسەندن وفرمانەكانی مێشك. ئۆتیزم هۆكارە بۆ تێكچوونی گەشە وتێكچوونی پەرەسەندن لە رەفتار و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكاندا، ئۆتیزم لەوانەیە كە سووك یان سەخت بێت. لەگەڵ ئۆتیزمی سەختدا، كەمبوونەوەی تواناكانی پەیوەست بە زیرەكی بە زەقی بەدی دەكرێت. كچ زیاتر لە كوڕ تووشی ئۆتیزم دەبێت بە رێژەی 1:5، ئۆتیزم جۆری سەخت و سووكی هەیە، هەندێك جاریش هاوكات دەبێت لەگەڵ دواكەوتنی ئەقڵ Mental retardation یان چەند نەخۆشییەكی جەستەیی. ئەگەرچی هۆكاری تەواوی تووشبوون بە ئۆتیزم تا ئێستا بە تەواوی نەزانراوە، هەروەها بە پێی راپۆرتە كۆنەكان، تووشبوون بە ئۆتیزم پەیوەندی هەیە بە كوتان یان هاوكاتە لەگەڵ تووشبوون بە شیزۆفرینیا Schizophrenia، بەڵام پاشان دەركەوت كە گرفت لە كۆئەندامی دەماردا هۆكاری سەرەكییە. لە لایەكی ترەوە، پەیوەندی بەهێز هەیە لە نێوان ئۆتیزم و سەرهەڵدانی پەركەم Seizures تا رێژەی 20-30%، هەروەها تووشبووان بە پەركەم ئەگەری تووشبوونیان بە ئۆتیزم لێدەكرێت. چەندین مۆدێلی چارەسەركردن لەبەردەستدان، بەڵام باشترین و كاریگەرترینیان بریتییە لە پرۆگرامی فێركردن Educational program بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی فێربوون بۆ هەر تووشبووێك بە گوێری ئاستی پەرەسەندن و توانای فێربوون و وەرگرتنی زانیارییەكان.چاودێری نزیكی دایك و باوك و خۆدەوڵەمەندكردن بە زانیاری زیاتر سەبارەت بە چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ تووشبووان بە ئۆتیزم پێویستە. تا ئێستا هیچ دەرمانێكی دیاریكراو نییە بۆ چارەسەركردنی ئۆتیزم