خواردنەوەی قاوە چی بەسەر ئافرەتاندا دێنێت؟

خواردنەوەی قاوە چی بەسەر ئافرەتاندا دێنێت؟
وێژینەوە ئەمریکیەکان دەریانخستووە کە خواردنەوەی 2-3 کوپ قاوە ڕۆژانە، لەلایەن خانمانی بەتەمەنەوە، دەبێتە هۆی لاوازبوونی مێشکیان بەرامبەر بە درککردن و هەستکردنیان بە کارەکانی چواردەور و لەهەمانکاتدا ئەگەری تووشبوونیان بە خڵەفان بەرز دەبێتەوە.
لە زانکۆی ویسکونسن میلوکی ئەمریکا لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامدراوە لەسەر کاریگەریەکانی قاوە لەسەر خانمان بۆ ئەوەی لە ڕۆژی جیهانی قاوەدا کە 2 ئۆکتۆبەر بوو ئەنجامەکەی ڕابگەیەنن.
لێکۆڵینەوەکە لەسەر 6 هەزار و 467 خانم ئەنجامدراوە، کە تەمەنیان لە نێوانی 65 ساڵیدا دەبێت بۆ ماوەی 10 ساڵ، ئەم خانمانە بەردەوام قاوە و چایان خواردۆتەوە، دواتر دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی 2-3 کوپ قاوەیان لە ڕۆژێکدا خواردۆتەوە یان 5-6 کوپ چایان خواردۆتەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی خڵەفاوی و هەستنەکردنیان بە شتەکانی دەرووبەریان زیادیکردووە بە ڕێژەی لە %36.
بەپێی وتەی توێژەرەکان و پسپۆڕان، توێژینەوەکەیان نەیتوانیوە هۆکاری سەرەکی پەیوەندی زۆر خواردنەوەی قاوە و خواردنەوە کافاینەکان و نەخۆشیەکانی خڵەفاوی دیاریبکات.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پێشووش خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆکارێک بۆ نەخۆشەیکان مێشک وەک زەهایمەر واتە لەبیرچوونەوە، لەهەمانکاتدا خواردنەوەی قاوە بەشێوەیەکی سنوردار و ڕێکوپێک دەبێتە هۆی پاراستنت لە نەخۆشیەکانی جگەر، بەتایبەتی ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشیەکەن لە جۆری سی.



خەندان
Top