بۆ خانمانی دووگیان.. هەرگیز شەش جۆری خۆراک لەیادمەکە
خانمانی دووگیان پێویستە پێش منداڵبوون ئەم شەش جۆرە خۆراکە بخۆن؟
1-بادام یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان بۆ نەهێشتنی سستی و مۆنی و خەمۆکی، چونکە بڕێکی زۆر ئۆمیگا3 تێدایە، کە کاردەکات بۆ یەکسانی هۆڕمۆنەکانی سیروتونین و هۆڕمۆنی ئاسوودەی لە مێشکدا.
2-ئەڤۆگادۆ میوەیەکی بەتام و بەسوودە، کە دەوڵەمەندە بە ترشی و ئۆمیگا 3 چەوری، باشترین چارەسەرە بۆ چالاککردنی خانەکانی مۆخ و ئاسوودەبوون.
3-ماسی خواردنێکی بەسوودە بۆ خانمانی دووگیان پێش منداڵبوون، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی و دەبێتە هۆی ڕێکخستنەوەی کاری هۆڕمۆنەکان.
4-مۆز میوەیەکی بەسوودە و بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، کە هۆکارێکە بۆ چارەسەر و نەهێشتنی خەمۆکی و هێورکردنەوەی مێشک.
5-گوێزی هیندی دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری و ئۆمیگا3، یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی مۆنی و دڵەڕاوکێ و هێورکردنەوە و ڕێکخستنەوەی هۆڕمۆنەکان پێش منداڵبوون، ئایا گوێزی هیندی بێت یان شیرەکەی.
6-سپێناخ سەوزەیەکی بەسوودە و بڕێکی زۆر کانزای تێدایە، هۆڕمۆنی سیروتونین یەکدەخاتەوە لە مێشکدا و هێوردەکاتەوە.
خەندان