هەموو ئاڵۆزییەكانی نەخۆشی شەكرە لە ئەنجامی كۆنتڕۆڵ نەكردنی دروستی ئاستی شەكری خوێنەوە روودەدەن. لە چاودا، ئاستی بەرزی بەردەوامی شەكری خوێن بە شێوەیەكی سەرەكی دەبێتە هۆی تێكدانی تۆڕەی چاو Retinopathy و گرفت لە كرداری بینیندا. هەروەها دەبێتە هۆی ئاوی سپی Contract، ئاوی رەش Glaucoma یان بەرزبوونەوەی پەستانی چاو. كلیلی پاراستنی چاو لە نەخۆشانی شەكرەدا بریتییە لە كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن لە سنوورێك كە نەبێتە ئەگەری ئاڵۆزی لە چاو و ئەندامەكانی تری لەشدا بە پارێزی دروستی خۆراك و مەشقی وەرزشی لەگەڵ بەكارهێنانی دەرمان بە دروستی، هەروەها پەیڕەوكردنی ئەم هەنگاوانە: بەسەركردنەوەی چاوەكان لە لایەن دكتۆری پسپۆری چاو بە شێوەیەكی دەوری، ئەنجامدانی پشكنینی خوێن بۆ هیمۆگلۆبینی گلوكۆزبوو HbA1C كە كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی شەكرە بۆ ماوەی 3 مانگ نیشان دەكات و واباشە كە لە 7% كەمتر بێت، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن بە كەمكردنەوەی خوێ و پێوانەكردنی پەستانی خوێن لە لایەن دكتۆر بە شێوەیەكی دەوری، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، دابەزاندنی كێشی زیاد بە ریجیم و مەشقی وەرزشی لەژێر چاودێری دكتۆردا، كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن بە پارێزی خۆراك و مەشقی وەرزشی.