بۆ ئەوەی زوو ببیت بە خاوەن منداڵ ئـەم ڕێگایانە پەیڕەو بکە

بۆ ئەوەی زوو ببیت بە خاوەن منداڵ  ئـەم ڕێگایانە پەیڕەو بکە
ئه‌گه‌ر تازه‌ چوونه‌ته‌ ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و ده‌تانه‌وێ زوو ببن به‌ خاوه‌نی منداڵ، وا باشتره‌ له‌پێشدا خۆتان بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌ گه‌وره‌یه‌ ئاماده‌ بكه‌ن، بۆ نموونه‌ خانمان ده‌توانن پێش دووگیانبوون ره‌ژیمی خۆراكیی خۆیان بگۆڕن و زیاتر شیر و دانه‌وێڵه‌ و فاسۆلیا بخۆن و هه‌وڵ بده‌ن گۆشت كه‌متر بخۆن، چونكه‌ گۆشت ئه‌سیدی منداڵدان زیاد ده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی دره‌نگتر ببنه‌ خاوه‌ن منداڵ.
جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ و چۆكلات به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ریی هه‌یه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دووگیانبوونتان و دوای ده‌خات. پزیشكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و خانمانه‌ی به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كه‌ن هۆرمۆنی جه‌سته‌یان ناشێوێ، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زووتر منداڵیان ببێت.

دڵه‌ڕاوكێ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئاڵۆزبوونی هۆرمۆنه‌كان و سووڕی مانگانه‌یه‌، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر دواكه‌وتنی دروستبوونی منداڵ ده‌كات.
Top