چەند ڕێگایەکی زانستی بۆ دابەزاندنی کێش
ئەم چەند خاڵەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی سروشتی و زانستین بۆ دابەزاندنی کێش:
پرۆتین بکەرە سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی خۆراکیت، لەش كالۆری ده‌سوتێنێت له كاتی هه‌رسكردن و شی بوونه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌ی كه خواردوته، هه‌ندێك خواردن هه‌یه كه برێكی زۆر پرۆتینی تێدایه، وەک هێلکە و پاقلە و نۆک و خواردنیان دەبێتە هۆکارێک بۆ تێربوون و درەنگ برسی بوونت و لەهەمانکاتدا نابێتە هۆکارێک بۆ کۆبوونەوەی چەوری.
یه‌كێك له ڕێگاکانی دابەزاندنی کێش، خواردنی هه‌موو ئه‌و خواردنانه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی باش گه‌شه‌یان كردووه، واته هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی خراپ له پێكهاته‌ی گه‌شه‌كردنی ئه‌و خواردنه‌دا نیه و کەمکردنەوەی خواردن چەور و شیرینیەکان.
سه‌رچاوه زانستیەکان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌و خواردنانه‌ی له ماڵه‌وه دروستی دەكه‌ین زۆر كاریگه‌ری باشی هه‌یه له‌سه‌ر لەش، بەڵام خواردنە خێراکان و خواردنی دەرەوە بەتایبەت هەمبەرگر و فینگەر پیتزا هۆکاری سەرەکی قەڵەویە و پێویستە خۆتی لێ بەدووربگریت.
خواردنه‌وه‌ی ئاو به شێوه‌یه‌كی باش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی كێش هه‌یه به‌تایبه‌ت پێش ژه‌مه‌كان یان لەسەر گەدەی خاڵی ، چونکە كالۆری ده‌سوتێنێت، بەڵام بە گەدەی تێر زیانی هەیە.
خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی تاڵ یان چای سەوز هۆكارێكی باشه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش و زیادكردنی ئاستی وزه، برێكی زۆر كالۆری ده‌سوێنیت، به‌تایبه‌ت قاوه‌ی ره‌ش یارمه‌تی ده‌رێكی باشه بو كه‌م كردنه‌وه‌ی كێش و قەڵەوی.
خەندان