چەند ڕێگایەکی سروشتی بۆ چارەسەری بەربوونی خوێنی لوت

چەند ڕێگایەکی سروشتی بۆ چارەسەری بەربوونی خوێنی لوت
هەمووان تووشی خوێن بەربوونی لوت دەبین، هەندێک کات بەهۆی گەرمای زۆرەوە یان بەرکەوتنمان بە تەنێک یان شتێک لوتمان ئازاری پێدەگات و خوێنی لێ دێت، ڕەنگە زۆرکات ئەم خوێن بەربوونە زۆر بخایەنێت و نەتوانین بیوەستێنیەوە.
پێویستە لەکاتی خوێن بەربووندا ئەم ڕێنماییانە پەیڕەوبکەین، ئەگەر هەر چارەسەر نەبوو پێویستە ئەو کەسە بگەیەنرێتە لای پزیشک.
1-پێش هەموو کارێک سەر بە بەرزی ڕابگرە لەپێناو ڕاگرتنی خوێنی لوت.
2-ئاوی سارد بەکاربهێنە و بیکە بەسەردا، ئەگەر پێویستی کرد پارچەیەک سەهۆڵ بخەرە سەر بەشی سەرەوەی لوت.
3-پارچەیەک لۆکە بهێنە و بیکەرە سرکەی سێوە و هەوڵبدە خوێنی لوتی پێ بسڕیت و بیهێنیت بە چواردەورەکەیدا.
4-کەمێک گەڵای ڕێحانە بهاڕە و کەوچکێکی گەورە لیمۆی تێبکە، پاشان بۆنەکەی هەڵمژە.
5-پیازێکی گەورە بهێنە و بەهەموو تواناتەوە هەوڵی هەڵمژینی بدە.
6-گەڵای مەعدەنوس بهاڕە و شەربەتی لیمۆی تێبکە و هەوڵبدە هەڵیمژە بۆنەکەی.
7-کەمێک هەنگوین بدەیت لە ناوەوە لوت خراپ نیە.


خەندان
Top