رۆڵی تەمەن لە نەزۆكیدا

رۆڵی تەمەن لە نەزۆكیدا
لەگەڵ بەتەمەنداچووندا توانای پیاو و ئافرەت بۆ بوون بە خاوەن منداڵ كەم دەبێتەوە. ئەم توانایە پاش 35 ساڵی تەمەن خێراتر بەرەو كەمبوونەوە دەچێت. ئافرەت زیاتر لە پیاو و لە تەمەنێكی زووتر ئەگەری نەزۆكی Infertility لێدەكرێت بەتایبەتی كە لە تەمەنی 45-55 ساڵیدا سووڕی مانگانەی بە یەكجاری دەوەستێت و ئیتر توانای دووگیانبوونی نامێنێت. جگە لەمەش، زۆربەی دووگیانییەكان لە نزیك تەمەنی 40 ساڵی و بەسەرەوەدا ئەگەر رووبدەن، ئەوا ئەگەری دوچاربوونیان بە گرفتی وەكو لەبارچوون و سەقەتی زگماكی كۆرپە وەكو مۆنگۆلیزم زیاد دەبێت. نزیكەی 50%ی ئافرەتان لە تەمەنی 40 ساڵی و بەسەرەوەدا دوچاری نەزۆكی دەبن. چانسی دووگیانی پاش ئەم تەمەنە دەگاتە تەنیا 5% لە مانگێكدا، لەكاتی دووگیانبوونیشدا ئەگەری لەبارچوون و گرفتی كرۆمۆسۆمی وەكو مۆنگۆلیزم لە كۆرپەدا زۆر بەرزدەبێتەوە، بۆ نموونە لە تەمەنی 45 ساڵیدا ئەگەری مۆنگۆلیزم لە كۆرپەدا دەگاتە 30% و ئەگەری لەبارچوونیش دەگاتە 50%. ئەگەرچی لە تەمەنی 40 ساڵیدا گۆڕان لە هۆرمۆنەكاندا روودەدات و ئەگەری نەزۆكی دێتە پێشەوە، بەڵام بەگشتی توانای ئافرەت بۆ دووگیانبوون باشتر دەبێت ئەگەر خاوەن تەندروستییەكی باشی جەستەیی و دەروونی بێت و خۆراكی هاوسەنگ بێت.
Top