هۆكارەكانی باڵاكورتی

هۆكارەكانی باڵاكورتی
باڵاكورتی Short stature بەوە پیناسە دەكرێت كە درێژی باڵا لە 145 سانتیمەتر كەمتر بێت بە پێی پێناسەی گروپی (خەڵكە بچووكەكانی ئەمەریكا Little People of America). نزیكەی 200 هۆكار ئەم گرفتە پەیدا دەكەن كە زۆربەیان هۆكاری زگماكین. لە هەموو هۆكارەكان باوتر بریتییە لە گرفت لە گەشەكردنی ئێسك و كركڕاگەدا Achondroplasia كە رێژەكەی 70% ی حاڵەتەكانی باڵاكورتی پێكدەهێنێت. لە راستیدا 85% ی ئەو منداڵانەی كە ئەم نەخۆشییەیان هەیە و قەزەم Dwarf دەبن خاوەن دایك و باوكێكی باڵا ئاسایی یان باڵابەرزن. هۆكارەكانی دیكەی باڵاكورتی بریتین لە: كەمیی هۆرمۆنی گەشە Growth hormone، گرفتەكانی میتابۆلیزم، گرفت لە كرۆمۆسۆمەكاندا وەكو نەخۆشی مۆنگۆلیزم، نەخۆشی لە گلاندی پتیوتەری Pituitary، نەخۆشی سیلیاك كە گرفت لە هەڵمژینی خۆراك لە ریخۆڵەدا پەیدا دەكات، نەخۆشی گورچیلە. بەگشتی كورتەباڵاكان لە رووی هزر و زیرەكییەوە مرۆڤی ئاسایین. لە هەر حاڵەتێكی باڵاكورتیدا، پێویستە كە زوو دەستپێبكرێت بەرێگای دۆزینەوەی هۆكارەكان و زوو چاراسەركردنیان.
Top