خەوتن لە رۆژدا مەترسیدارە
بە پێی توێژینەوەکە، کە لە زانکۆی تۆکیۆ ئەنجامدرا، ئەو کەسانەی بە رۆژ بۆ ماوەی زیاد لە کاتژمێرێک دەخەون، ئەگەری توشبوونیان بە جۆری دووەمی شەکرە بە رێژەی ٤٥% زیاترە بە بەراوردی ئەو کەسانەی بە رۆژ ناخەون یان کەمتر لە ٤٠ خولەک بە خەوتن بەسەردەبەن.
توێژینەوەکە پشتی بە داتای چەندین توێژینەوەی پێشوو لەو بوارەدا بەست و زانیاری نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەسیان بەکارهێنا.
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەی دیکە، سەرخەوشکاندن بۆ ماوەی کامتر لە ٤٠ خولەک سوودی تەندروستی بە تایبەتی بۆ مێشک و دڵ هەیە و زۆرێک لە پسپۆڕان رێنمایی ئەوە دەدەن هەوڵ بدەین رۆژانە سەرخەوێک بشکێنین.
توێژینەوەیەکی دیکەی ساڵی ٢٠١٤ لە زانکۆی کامبریج، لەم بوارەدا، دەریخستبوو کە خەوتنی درێژخایەن بە رۆژ ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی سییەکان زیاد دەکات.
خەندان