سترێس زیانی بۆ خانمان هەیە
توێژینەوەکە، کە لە زانکۆی کێنتەکی ئەمریکی ئەنجامدرا، دەریخست ئەو ئافرەتانەی دیانەوێت منداڵیان ببێت و بەدەست پەستانی دەروونی بەردەوامەوە دەناڵن، ئەگەری دووگیانبوونیان بە رێژەی ٤٥% بە بەراوردی خانمانی دیکە کەمترە.
بەپێی ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە، ئەو خانمانەی دەیانەوێت ئەگەری دووگیانبوونیان زیاد ببێت وا باشە هەوڵ بدەن رێگەچارەیەک بگرنە بەر کە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی سترێسی دەروونی.
بە وتەی زۆرێک لە پسپۆڕان، وەرزشکردن یەکێکە لە باشترین و کاریگەرترین رێگەکان بۆ کەمکردنەوی پەستانی دەروونی.
خەندان