دابەزاندنی کێش بەخێرایی

دابەزاندنی کێش بەخێرایی
قەڵەوی کێشەیەکی باوە و بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی جوڵە و خواردنی زۆر و ناتەندروست، بۆ ئەوەی بەخێراییەکی کاریگەر کێشی لەشت دابەزێنیت پێویستە ئەم نهێنیانە هەرگیز لەبیرنەکەیت و پەیڕەوی بکەیت، تا بە ئاسانترین شێوە کێشت دابەزێنیت و ببیتە خاوەنی لەشولارێکی ڕێک.
پشتبەستن بە خواردنەوەی چای سەوز بۆ خێراکردنی کرداری هەرس و توانەوەی چەوری، واباشترە لە بەیانیان و ئێواراندا بیخۆیتەوە.
ماددە ڕیشاڵەکان کرداری هەرس و دابەزاندنی کێش خێرادەکەن، هەر بۆیە خواردنی ئەو جۆرە خۆراکانەی کە ڕیشاڵیان زۆرە وەک میوە و شۆڤان و سپێناخ سوودێکی زۆری هەیە.
ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی بۆ ماوەی 20 خولەک ڕۆژانە بە لایەنی کەمەوە، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ توانەوەی چەوری و لەشت و سووتاندنی کالۆری و خێراکردنی کرداری هەرس.
سیر، ڕێژەی شەکری خوێن ڕێکدەخاتەوە لە لەشداو ڕێگە لە کۆبوونەوەی دەگرێت، هەر بۆیە خواردنی دوو دەنک سیر ڕۆژانە سوودێکی باشی دەبێت بۆ دابەزاندنی کێش.
کەرەوز سەوزەیەکی زۆر بەسوودە، چونکە رێژەی کالۆری تێیدا زۆر کەمە، هەر بۆیە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش و ڕزگاربوون لە قەڵەوی.
کاتێک دەڵێن واز لە زۆرخۆری بهێنە، مانای ئەوە نییە بە هەڕەمەکی ژەمەکانی خۆراک هەڵبژێرە و بیخۆ، پێش هەموو شتێک پێویستە دوو کاتژمێر پێش نوستن هیچ خواردنێک نەخۆیت تا هاوکاری گەدەت بکەیت پشوو بدات.
خەوتنی تەواو بە بڕی پێویست ڕۆژانە لە 8 کاتژمێر کەمتر نەبێت و ڕێکخستنی خەوت بەشێوەیەکی ڕێکوپێک لەشەودا.


خەندان
Top