پزیشكان لەبارەی چۆنیەتیی چاویلكەی دژە خۆر هۆشداری دەدەن

پزیشكان لەبارەی چۆنیەتیی چاویلكەی دژە خۆر هۆشداری دەدەن
پزیشكانی چاو، هۆشداری لە ئەگەری بەكارهێنانی چاویلكەیەكی دژە خۆر بۆ ماوەی دووساڵ دەدەن، جەخت لەوە دەكەنەوە كە مەترسیی جدی بۆ تەندروستیی چاو هەیە.
ڕۆژنامەی (دەیلی مێل)، بڵاوی كردووەتەوە، شوشەی چاویلكەی دژە خۆر، بە تیپەڕبوونی كات، لەژێر تیشكی خۆردا خراپ دەبێت و توانانی گێڕانەوەی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی نامێنێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پسپۆڕانی چاو لە بەرازیل، بەكارهێنانی چاویلكەی ناستاندەر، لە ماوەیەكی درێژخایەندا چاو تووشی نەخۆشیی (ئۆدیما) دەكات، لەو نەخۆشییەدا جۆرە شلەیەك لەنێو چاودا كۆ دەبێتەوە و لەرە لە بینیندا دروست دەكات.
لیلیان ونتورا، مامۆستای زانكۆی ساوپاولۆی بەرازیل لەو بارەیەوە ڕای گەیاندووە، تەندروستیی چاو، بەتایبەت لەو وڵاتانەی تیشكی خۆر تێیدا بەهێزە، دەكەوێتە مەترسییەوە، چونكە بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا، ئاستی تیشكی سەرو وەنەوشەیی زیاد دەبێت، بۆیە دەبێ ئەو چاویلكانەی لەو وڵاتانە بەكار دێن هەموو مەرجە تەندروستییەكانی تێدا بێت.
بەپێی زانیارییەكان، لە وڵاتانی ئەورووپا، ئۆسترالیا، نیوزلەندا، چەند وڵاتێكی باشووری ئەمەریكا لێكۆڵینەوە بۆ دیاریكردنی چۆنیەتیی چاویلكەی دژە خۆر بەردەوامە، لەو تاقیكردنەوانەدا تیشكی خۆری دەستكرد، دروست كراوە و گلۆپی 450 وات بۆ ماوەی 50 سەعات لە مەودای 30 سم لە چاویلكەكان دەدات، بەڵام بەو حاڵەشەوە لێڵیان پێی وایە، ئەو تاقیكردنەوەیە ئەنجامی دڵخوازی نابێت و ڕەنگە نەتوانێت چۆنیەتیی چاویلكەكان بە باشی دەرخات.
Top