بروکلی دژی نەخۆشیەکی مەترسیدار دەوەستێت

بروکلی دژی نەخۆشیەکی مەترسیدار دەوەستێت
1-یەکێکە لە خۆراکانەی ڕێگری‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌كات و ڕۆڵی‌ به‌رچاوی‌ هه‌یه‌ له‌ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئەم نەخۆشیەدا، چونکە سیستمی‌ به‌رگری‌ لەش به‌هێز ده‌كات دژی شێرپەنجە، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین نەخۆشیەکان لە جیهاندا.
2-بروکلی بەهۆی پێکهاتەی ڕیشاڵیەوە باشترین خۆراکە بۆ دابەزاندنی کێش و توانەوەی چەوری.
3-بروكلی‌ بڕێكی‌ زۆر ترشی‌ چه‌وری‌ ئۆمێگا 3 ی‌ تێدایه‌ كه‌ به‌ دژه‌ هه‌وكردن ناسراوه‌، لەش لە هەستیاری (حەساسیەت) دەپارێزێت.
4- ئەم خۆراکە گرنگە بۆ ته‌ندروستی‌ ئێسك و پاراستنی‌ له‌ توشبوون به‌ ئێسكه‌ نه‌رمه‌، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین A و كالسیۆی تێدایە.
5-ده‌توانێت ڕێگربێت له‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌ی‌ توشی‌ موولوله‌كانی‌ خوێن ده‌بێت به‌هۆی‌ بوونی‌ شه‌كره‌ له‌ خوێندا و ڕێکخستنەوەی ڕێژەی یەکسانی شەکر لە خوێندا و کەمکردنەوەی .
6-بەهۆی بوونی ماددەی ڕیشاڵی یارمه‌تی‌ هه‌رسكردن ده‌دات و قه‌بزی‌ ناهێڵت، له‌ زۆر خۆری‌ و قەڵەوی ده‌تپارێزێت.
سەرەڕای هەموو ئەم سوودانە بروکلی زیانێکی هەیە کە پێکهاتووە لە دروستکردنی گازاتی‌ ناو سك ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بروكلی‌ بڕێكی‌ زۆر ڕیشاڵی‌ تێدایه‌ .
Top