باشترین دەرمان بۆ سووككردنی ئازارەكانی سووڕی مانگانە

باشترین دەرمان بۆ سووككردنی ئازارەكانی سووڕی مانگانە
ئازارەكانی سووڕی مانگانە Menstrual cramps بریتین لە ئێش و ناڕحەتی لە بەشی خوارەوەی سكدا كە لەوانەیە ماوەیەكی كورت پێش سەرهەڵدانی سووڕی مانگانە یان لەگەڵ دەستپێكی سووڕدا سەرهەڵبدەن. هەندێك ئافرەت بە توندی بەم ئازارانەوە ناڕحەت دەبن و كاریگەری دەكاتە سەر كار و چاڵاكی رۆژانەیان. گەلێك دەرمان بۆ سووككردنی ئازارەكانی سووڕی مانگانە بە رێنمایی دكتۆر بەكاردێن بێ ئەوەی كە لە ماوەی زوو یان درێژخایەندا هیچ كاریگەرییەكی نێگەتیڤ بكەنە سەر تەندروستی بەتایبەتیش لایەنی زاوزێ و توانای دووگیانبوون. بەكارهێنانی دەنكی برۆفین یان ناپرۆكسین Naproxen رۆژانە 3 جار پاش ژەمەكانی خواردن رۆژێك بەر لە دەستپێكی سووڕ و بە درێژایی رۆژەكانی سووڕی مانگانە ئازارەكان تا رادەیەكی باش سووك دەكات، هەروەها كەپسولی پۆنستان Ponstan یان حەبی تایلینۆل Tylenol لەگەڵ دەستپێكی سووڕدا ئازارەكان كەم دەكەنەوە. لە حاڵەتە سەختەكاندا دەنكی رێگرتن لە دووگیانی(حەبی مەنع) كە هۆرمۆن لەخۆدەگرێت بە رێنمایی دكتۆر بەكاردەهێنرێت، جگە لە حەب دەتوانرێت هۆرمۆن بۆ سووككردنی ئازارەكانی سووڕی مانگانە بە شێوەی دەرزی یان لەزگەی پێست بەكاربهێنرێت، یان هەتا بە رێگەی لەولەب یان ئەڵقەی ملی منداڵدان.
Top